بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، سەرپەرشتی هاتووچووی ئۆتۆمبێل كرد، هاوكات ڕێنمایی بۆ بەڕێوەبەرانی هاتووچۆ دەركرد.
راگەیندراوی وەزارەتی ناوخۆ، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ بە شێوەیەكی شەخسی سەرپەرشتی هاتووچووی ئۆتۆمبێل كردووە لە چوارچێوەی كۆنترۆڵی ناوەندییەوە”، فەرمانی ئاڕاستەی “هەموو بەڕێوەبەرانی هاتووچۆ دەكات كە هاوكاری بكەن لەگەڵ هاوڵاتیان و بەڕێوەبردنی هاتووچۆ”.
بەپێی راگەیندراوەكە، شەمەری جەختی لەوە كردەوە، “بەڕێوەبەران دەبێت تا دەتوانن هەر قەرەباڵغیەكی هاتوچۆ ڕزگاریان بكەن، هەروەها پابەندبن بە سیگناڵی هاتوچۆ لەو چوارڕێیانانەی كە سیگناڵەكە تێیدا كاردەكات.”