بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەنجامدا، بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ.
فەرمانگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەئامادەبوونی سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ.
ئاماژەی بەوەشكرد: چوارچێوە سوپاس و پێزانینی گەورەی خۆی بۆ گەلی سەربەرزی عێراق دەربڕی كە پابەندبوون بە شایستە دەستوورییەكەی خۆیانەوە و چالاكانە بەشدارییان كرد لە دەنگدانیان بە ئازادی.
بەپێی بەیاننامەكە، چوارچێوەی هەماهەنگی ستایشی ئەو ڕۆڵە گەورەیەی حكومەتی كرد لە جێبەجێكردن و چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكی سەلامەت، هەروەها كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ ئەدای بەرزی خۆی، لەگەڵ هێزە ئەمنییە بوێرەكانیش بۆ ئەنجامدانی ڕۆڵی خۆیان بە تەواوی.
هەروەك لە كۆبوونەوەكەدا پێكهێنانی كوتلەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاگەیەندرا، بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی ئەنجوومەنە لۆكاڵییەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان، لە درێژەدان و تەواوكردنی هەوڵەكانی حكومەتی فیدراڵی كە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تایبەتمەندی بوو.