بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران، تەئكیدیكردەوە: كە كورتهێنانی گریمانەیی بودجە نزیكە لە نەمان، و ئاماژەی بەوەشدا: ئاراستەیەكی حكومی هەیە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی گەشەپێدانی گەورە لە ڕێگەی دروستكردنی هاوبەشی دارایی لە نێوان دەوڵەت و كەرتی تایبەت لە پڕۆژەكاندا بۆ دوو ساڵی داهاتوو.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025، وەك پلانێكی دارایی كاركردن و وەبەرهێنانی مامناوەند دەستیپێكردووە و بەپێی یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2023 پەسەندكراوە، لەگەڵ سەقفی كۆی خەرجییەكانی ساڵانە كە بە نزیكەی 199 تریلیۆن دینار خەمڵێندراوی ساڵانە و كورتهێنانی گریمانەیی ساڵانە بە نزیكەی 64 ترلیۆن دینار، و وتیشی: لە بودجەدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە تێكڕای ساڵانەی ٧٠ دۆلار پەسەندكرا بۆ مەبەستی حیسابكردنی داهاتی نەوت لە بودجەی گشتیدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: داهاتی هەناردەكردنی نەوت نزیكەی لەسەدا ٨٧ی ئەو خەمڵاندنانەی بودجەی ناوبراو پێكدەهێنێت، و وتیشی: ئیدارەی دارایی دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی نوێكارییەكانی خەرجییەكان كە لە یاساكەدا هاتووە، وەك ئاماژەمان پێدا، لە دوو بەشەكەیدا كە بریتین لە خەرجی كارپێكردن و خەرجی وەبەرهێنان، لەوەتەی دەرچووی ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجە كە چەند هەفتەیەك دوای یاسای بودجە پەسەندكرابوو لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا دەرچووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: سەبارەت بە خەرجكردنی ساڵانەی وەبەرهێنان، پلاندانانی دارایی بۆ بودجەی سێ ساڵە، نەرمی و كارایی بەرزی لە پەسەندكردنی پڕۆژەی ئەولەویەتی ستراتیژیدا دابینكردووە كە بازدانێكی چۆنایەتی لە گەشەسەندنی داهاتووی وڵاتەكەمان لە ساڵانی داهاتوودا پێكدەهێنێت، بە تایبەتی لە ساڵانی داهاتوودا پیشەسازی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان لە سەرچاوە سروشتییەكان.
جەختیشیكردەوە: كە پێویستە پێداویستییە بەپەلەكان پشتگوێ نەخرێن بۆ جێبەجێكردنی دەستبەجێی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، كە ئەمڕۆ پێشەنگی جێبەجێكردنن چونكە پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، وەك خەرجییەكانی خۆشگوزەرانی كۆمەڵایەتی، سەبەتەی خۆراك و سەبەتەی دەرمان، كە ئەولەویەتی سەرەكییان هەیە لە بەردەوامیدان و كارایی بۆ پشتگیریكردنی داهاتی ڕاستەقینەی خێزانە هەژارەكان.
ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە قەرزی دەرەكی، پێدانی باجی خزمەتگوزاری قەرزەكان لە كاتی خۆیدا و بەپێی خشتەی خەرجكردنی بە وردبینییەكی زۆرەوە لەلایەن بەشەكانی ژمێریاری گشتی و بانكی ناوەندی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: رۆشتنی نەوتی عێراق داهاتێكی بەدەستهێناوە كە لە نرخی پێشوەختەی بەرمیلێك نەوت لە بودجە زیاترە، كە دەكاتە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
ڕوونیشیكردەوە: دارای گشتی باڵانسی خەرجنەكراو و كەڵەكەبووی زیادەی نەختینەی لە ساڵی 2022ەوە كەڵەكە كردووە، كە گەیشتووەتە 23 ترلیۆن دینار، كە داهاتی دارایی بەرزی دابینكردووە كە بەشداربووە لە هەڵمەتی خێراكردنی ئاوەدانكردنەوە بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، كە كورتهێنانی گریمانەیی بودجە نزیكە لە نەمانی.
ئاشكراشیكرد: ساڵی دارایی 2023 بە هەندێك هاوسەنگی كۆتایی دێت، كە پشتگیری دەكرێت لەلایەن بەهێزی لە چەسپاندنی دارایی یان دیسیپلین، و وتیشی: پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەبەرهێنانی وڵات بەتایبەتی بۆ ساڵانی 2024 و 2025، بەشێكی گرنگی لەسەر تێڕوانینێكی دارایی دامەزراوە لەسەر بنەمای هاوبەشی نێوان دەوڵەت و كەرتی تایبەت بۆ بەدەستهێنانی بنەماكانی دارایی بەردەوام بۆ پرۆژە گەورەكانی پەرەپێدان و خۆشگوزەرانی ئابووری لەڕێی بەردەوامیدان بە پەرەپێدانی خۆی، كە لەسەر بنەمای ڕێگای پەرەپێدان و سندوقی عێراق بۆ پەرەپێدان دامەزراوە.
دووپاتیشیكردەوە: ستراتیژی هاوبەشی وەبەرهێنان لە پیشەسازییەكانی بەرهەمهێناندا هێزی كاری گەنج دەكاتە ئامانج و هەلی كار و زانیاری تەكنەلۆژییان بۆ دابین دەكات.