بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی تەئكیدیكردەوە: كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سەرەڕای ئاستەنگە تەكنیكییەكان ئەدای پیشەیی نیشانداوە و داوا دەكرێت كۆتایی بە ژماردنی ئەنجامەكان بهێنێت، و وتیشی: بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا نوێنەرایەتی تیشكێكی هیوا دەكات بۆ ئەوەی حكومەت پەلە بكات لە خزمەتكردنی هاوڵاتیانی عێراق.
سودانی لە وتارەكەیدا لە میانەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: سوپاسی خوای گەورە دەكەین بۆ بەدەستهێنانی ئەو شایستە نیشتمانییەی كە نوێنەرایەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات كە ماوەی 10 ساڵە نەكرابوو، بەو پێیەی هەڵبژاردنەكان بەشێوەیەكی ئاسان بەڕێوەچوو بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەكانەوە، رونیشیكردەوە: هەوڵێكی زۆرمان دا بۆ بەدیهێنانی ئەم شایستە لەڕووی دارایی و كارگێڕییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان نوێنەرایەتی تیشكێكی ئومێد دەكات لە خزمەتكردنی هاووڵاتیانییانی عێراق، پێویستمان بە هاوڵاتیانە هاوكار و پاڵپشتیمان بن، و وتیشی: گەشبینی و متمانە هەیە كە لەژێر ڕۆشنایی ئەدای كاركردن و ڕاستگۆییمان لەگەڵ هاوڵاتیان زیاتر دەبێت.
سەرۆك وەزیران، دووپاتیكردەوە: كە سوپاسی خۆمان ئاراستەی هێزە سیاسییەكان و دەزگا ئەمنییەكان دەكەین بە هەموو جۆرەكانیەوە، چونكە دەزگا ئەمنییەكانمان سەركەوتووبوون لە دەستەبەركردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش سەرەڕای ئاستەنگە تەكنیكییەكان ئەدای پیشەیی نیشاندا و داوا دەكرێت كۆتایی بە ژماردنی ئەنجامەكان بهێنێت.
لە كۆتاییدا وتی: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی عەقید مەروان دەروێش دەكەین، كە لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەیدا بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەی شەهید بوو.