بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەبۆنەی كریسمسەوە پشوویی بۆ پێكهاتەی مەسیحی دیاریكرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی كردووە، ڕۆژانی 25 و 26ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ پشووی فەرمی بێت بۆ هاووڵاتیانی پێكهاتەی مەسیحی".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەمە پشووە بە بۆنەی جەژنی كریسمسەوەیە".