هەولێر -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر كرد .
لە نامەكەیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە نامەیەكی پیرۆزبایی بۆ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی كۆماری میسری عەرەبی نارد،هەروەها پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی میسر لێ كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
لە نامەكەیدا نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردووەتەوە، هەرێمی كوردستان خوازیارە لە ماوەی داهاتووی سەرۆكایەتیی سەرۆك سیسیدا، برەو بە پێوەندییەكانی لەگەڵ میسردا بدات و هیوای بەردەوامیی ئارامی و سەقامگیری و پێشكەوتنی زیاتری بۆ گەلی میسری خواستووە.