سەرۆك وەزیران بۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: بەرپرسیارێتی حكومەت سەپاندنی ئاسایش و پاراستنی دیپلۆماسییەكانە

سیاسی
  • 20-12-2023, 15:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە، سەپاندنی ئاسایش و پاراستنی نوێنەرایەتییەكان لە ئەستۆی حكومەتدایە، هاوكات ئاماژەیە بۆ ڕەتكردنەوەی حكومەت بۆ ئەنجامدانی هیچ ڕێوشوێنێك لەسەر خاكی عێراق لەلایەن هەر لایەنێكی دەرەكییەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراق گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ،پێشوازی كرد لە ڤیكتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شاندی یاوەری، كە بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان پیرۆزبایی لە حكومەتی عێراق كرد." ، ئاماژەی بەوەشكرا كە "كۆبوونەوەكە پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەیان لە بوارەكانی هاوكاری هاوبەش وڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات بەخۆیەوە بینی”.
    لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران جەختی لە "گرنگی كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیریی ناوچەكەكردەوە" ، ئاماژەی بە "بەرپرسیارێتی حكومەتی عێراق لە پاراستنی ئاسایش لەسەر خاكەكەی، هەروەها جددییەتی لە سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان  و باڵیۆزخانەكان، و شوێنی ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لە عێراق كاردەكەن”.
    سەرۆكوەزیران  جەختی لەسەر "ڕەتكردنەوەی حكومەت بۆ ئەنجامدانی هیچ هەنگاوێك لەسەر خاكی عێراق لەلایەن هەر لایەنێكی دەرەكییەوە كردەوە".
    لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران دەستی خستە سەر ڕووداوەكانی غەززە و ئەو تاوانە قێزەونانەی كە لە دژی فەلەستینییەكان ئەنجام دراون و جەختی لەوە كردەوە كە “كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی هەڵوێستەكانی بەرامبەر بەو شتانەی كە لە غەززە ڕوودەدەن، بەشێكی زۆری متمانەی خۆی لەدەستداوە”.
    لای خۆیەوە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بە "پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات، و پەرۆشی پاراستنیان لە چەند بوارێكدا كرد"، ڕوونیشیكردەوە كە "ئەمریكا هەنگاو دەنێت بۆ كۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی غەززە بە زووترین كات ئەگەری هەیە، و كاركردن بەرەو ڕێگایەكی سیاسی كە مافە ڕەواكانی فەلەستینییەكان مسۆگەر بكات”.