بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە یاریگاكانی بەغدا و پارێزگاكان میوانداری چوار یاری گرنگ دەكەن لە چوارچێوەی گەڕی دەیەمی لە خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عێراق.
یانەی قوە جەوییە لە لەسەر یاریگای كووت پێشوازی لە كوڕانی یانەی دهۆك دەكات ، هەردوو لا هەوڵی گەیشتن بە دەسهێنانی سێ خاڵی یارییەكە دەدەن ، هەروەها قوە جوەیە بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی دووەمەدایە و هەرچەندە دوو یاری دواخراویشی ماوە، یانەی دهۆكیش بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمە .
لە یاری دووەمدا یانەی زەورا ڕوو بەڕووی یانەی ئەمانەی بەغداد دەبێتەوە یانەی نەوارس لەهەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی ریزبەندە پێشەنگی خولەكە، یانەی زەورا خاوەن 15 خاڵە لەریزبەندی پێنجەم و یانەی ئەمانەی بەغدادیش خاوەن حەوت خاڵە لە ریزبەندی نۆزدەیەم.
لە یارییەكی تردا، یانەی تەلەبە ڕووبەڕووی یانەی كەربەلا دەبێتەوە هەروەها یانەی قاسمش ڕووبەڕووی یانەی كارەبا دەبێتەوە.
سبەی پێنج شەممە هەردوو یانەی نەفت و زاخۆ لە سەر یاریگای بەغدا ڕوو بەڕووی یەكدەبنەوە
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات