نەجەف- INA - حەیدەر فەرمان
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزراندنی زیاتر لە دوو هەزار قوتابی دەرچوو لە ناوەندەكانی پەروەردە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگاری نەجەف، ماجد وائیلی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، “محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزراندنی زیاتر لە دوو هەزار قوتابی دەرچوو وەك گرێبەست”.
وائیلی جەختی لەوە كردەوە كە "ڕەزامەندییەكە لەسەر بنەمای زنجیرەیەك پەیوەندی بووە كە لە نێوان پارێزگاری نەجەف و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگەی پارێزگا و نووسینگەی سەرۆكوەزیران بەسترا".