بەغدا - INA
ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، گەشتی ئاسمانی ئاسایی بووەتەوە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە مەودای بینین گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار مەتر.
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “ئیدارەی فڕۆكەخانە ڕوون دەكاتەوە بۆ سەرجەم سەرنشینان و هێڵە ئاسمانییەكان كە لە فڕۆكەخانە كاردەكەن ، و بەپێی خشتی ئاسایی دیاریكراو دەستدەكەنەوە بە گشتەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "مەودای بینین گەیشتە زیاتر لە هەزار مەتر، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ وەستا، بەهۆی خراپی كەشوهەوا كە كاریگەری لەسەر گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكەدا هەبووە".