بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی دەستپێكردنی ڕاستەوخۆی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی كانوونی دووەمی ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی لە راگەیندراوێكدا، كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەت دەستیكردووە بە ڕێكارەكانی دابینكردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ، دوای تەواوكردنی سەرجەم ڕێكارەكانی پەیوەست بە پرۆسەی ڕێكخستنی خەرجكردن .”
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، وەزارەت داوای كردووە “هەموو یەكەكانی خەرجكردن لە وەزارەتەكان، و پارێزگاكان، و قەوارەكانی سەر بە وەزارەت، پێداچوونەوە بە بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی دابینكردنی دارایی مووچە، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە مەرجەكانی دارایی مانگانە”.