سەرچاوەیەكی حكومی: بانكە حكومی و ئەهلیەكان لە ماوەی دوو هەفتەدا ٢٥٥ ملیۆن دۆلاریان هاوردە كردووە

ئابوری
  • 20-12-2023, 10:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرچاوەیەكی حكومی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرای كرد، لە ماوەی دوو هەفتەدا بانكە حكومی و ئەهلیەكان 255 ملیۆن دۆلاریان هاوردە كردووە.
    ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "بەپێی دوایین ئاماری بانكی ناوەندی عێراق، بڕی ئەو دۆلارەی لە ماوەی دوو هەفتەدا لە ڕێگەی هەندێك بانكی حكومی و ئەهلییەوە هاوردەی عێراق دەكرێت بە نزیكەی 255 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێت".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ژمارەیەك داواكاری دیكە بۆ هاوردەكردنی دۆلار لە ڕێگادان بۆ وردبینیكردن و جێبەجێكردن"، پێشبینیش دەكات "بڕە پارەی دیكە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بگات".
      ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، "پرۆسەی هاوردەكردنی هەموو جۆرە دراوێك بە دۆلاری ئەمریكیشەوە، لە ژێر ڕۆشنایی بانكی ناوەندیدا ڕوودەدات كە ڕێگە بە هەموو بانكەكانی عێراق دەدات پێداویستی دراوی بیانی كڕیارانی ئەو بانكانە دابین بكەن".