بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، پیرۆزبایی لە سەرۆکی میسر عەبدول فەتاح سیسی کرد بە بۆنەی بردنەوەی خولێکی نوێی سەرۆکایەتی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردوه، راگهیاندووه" لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی میسر کە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ئەنجامدرا، سودانی بە ناوی حکومەت و گەلی عێراقەوە هیوای سەقامگیری و گەشەکردن و پێشکەوتنی بۆ میسر و گەلەکەی خواست.
لە لای خۆیەوە، سەرۆک سیسی پیرۆزبایی لەسودانی و گەلی عێراق کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی جێبەجێکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و وەک هەنگاوێکی دەستووری و دیموکراسی ناوی برد کە سەقامگیری سیاسی لە وڵاتەکەدا پتەوتر دەکات.
هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی سەرجەم پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا کرا لەگەڵ گرنگترین دۆسییە و پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەتایبەتی هێرشە دڕندانە بەردەوامەکانی دژ بە گەلی فەڵەستین و هەوڵەکانی فریاگوزاری بۆ پەنابەران و زیان لێکەوتوەکان و ئاگربەست و پێویستی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و ڕاوێژکردن لەسەر پێشهاتەکانی ئەوێ بەتایبەت لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا.