به‌غدا-INA
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران دووپاتیکردەوە، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەنگاوێکی گرنگن بۆ بەهێزکردنی ڕێبازی دیموکراسی لە عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه: محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئێوارەی دوێنێ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا پێگه‌یشت و تێدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرن، بە بۆنەی سەرکەوتنی حكومه‌تی عێراق لە ڕێکخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، له‌دوای دوا پرۆسەی هەڵبژاردن لە ساڵی ٢٠١٣ ڕوویدا.
بەپێی راگه‌یندراوه‌كه سودانی جەختی لەوە کردەوه کە حکومەت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێکردووە کە لە ناو به‌رنامه‌ی وەزارییەکەیدا هاتووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی، وەک شایستەیەکی نیشتمانی و دەستووری، ئاماژەی بەوەشکردووە ئەنجومەنی پارێزگاکان هەنگاوێکی گرنگن بۆ بەهێزکردنی ئەو ڕێبازە دیموکراسییەی کە لە عێراق پەسەندکراوە.
هه‌روه‌ها وتی " له‌پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاریی هاوبەش لە چەند بوارێک‌دا گفتوگۆكران. ماکرۆن خواستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشێکی بنەڕەتی عێراق، نه‌مازه پەرەپێدانی پەیوەندییە هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئاسایش و وزەداو بەشداریكردنی لە پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا سەرۆک وەزیران ئاماژه به‌و تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە ئەنجام دەدرێن داوه و هەنگاوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە ترسنۆک وەسف کرد سەبارەت بە جینۆسایدی بەردەوامی فەلەستینییەکان.
له‌كۆتاییدا هەردوولا لەسەر پێویستی کارکردن بۆ گەیشتن بە ئارامی و ئاگربەست و گەیاندنی بەردەوامی هاوکاری بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی کە لە بارودۆخێکی دڵتەزێندا دەژین هاورابوون، هەروەها جەختیان لەسەر پێدانی ته‌واوی مافەکانی گەلی فەلەستین كرده‌وه.