به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، شاندەکانی عێراق و تورکیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، لەدوای دانوستانە دووقۆڵییەکان، هاوکات دووپاتیان لە بەردەوامیی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی تەحەددیاتی کەشوهەوا کرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ڕه‌وه له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراق (INA) گه‌یشتووه، ڕایگه‌یاندووه: فوئاد حسێن جێگری سه‌ڕۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ڕه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نقه‌ڕه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ڕه‌وه‌ی کۆماری تورکیا هاکان فیدان، وئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای تورکیا -لە ئاستی ئەمنی و سەربازی كۆبوویته‌وه. هەردوولا گفتوگۆی دوولایەنە و ڕاوێژکاری هەمەلایەنەیان لەسەر پرسە دووقۆڵی و ناوچەییەکان ئەنجامداوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاسایش و ئاو.
هه‌روه‌ها وتی" هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا بە شێوەیەک کە هاوکاریی هەمەلایەنەی دامەزراوەیی مسۆگەر بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئیرادەی سیاسی هاوبەش و بەهێزی خۆیان بەو ئاراستەیە ڕاگەیاندووە.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو" كه‌لە میانی گفتوگۆکاندا جەخت لەسەر گرنگی هاوبەش کرایەوە بۆ دەستەبەرکردنی یەکێتی سیاسی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق، ڕوونیشیکردەوە" هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە ئاستی هاوکاری هەمەلایەنە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە شێوەیەک بەرزبکرێتەوە له‌پێناو ئاسایش و سەقامگیری هەردوولا.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو هەڕەشەیانەی كه‌پارتی كرێكارانی دروستی دەکەن لە چوارچێوەی هاوکاری ئەمنی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کران، و سەقامگیری، و خۆشگوزەرانی لە ڕێگەی هاوکاری لە بوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێناندا گواستنەوە، و ژێرخانی لە چوارچێوەی دیدێکی ستراتیژی هاوبەشدا، به‌رپا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وتی" ئەو هەنگاوانەی کە دەبێت بگیرێنەبەر بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان گفتوگۆیان لەسەر کرا، کە بە بەشداریکردن دادەنرێت لە گەشەپێدانی عێراق و ناوچەکەدا بە خێرایی، وپرسی گۆڕانی کەشوهەوا و ئەوتەحەدای ئاو و کاردانەوە هاوبەشەکانی تاوتوێ کران، و بڕیاریان دا بەردەوام بن لە کارەکانی لیژنەی هاوبەشی هەمیشەیی کە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان لەم بارەیەوە پێکهێنراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، کۆمارەکانی عێراق و تورکیا ڕێککەوتوون لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆ و پەیوەندییەکان لەسەر ئەو پرسانە لە چوارچێوەیەکی ڕێکخراو و به‌رده‌وامدا.