کۆمیسیۆن دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکان ڕێکارەکانی خۆی سەبارەت بە سکاڵا و تانەدان ڕوون دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 19-12-2023, 21:43
  • +A -A

    به‌غدا-INA - نەسار ئەلحاج
    ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، ڕێکارەکانی خۆی سەبارەت بە سکاڵا و تانەدان ڕوونکردەوە.
    یاریدەدەری وتەبێژی کۆمسیۆن، نیبراس ئەبو سودە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا)ی ڕاگەیاند: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، کۆمسیۆن تانەکان وەردەگرێت، بۆ ئەوەی لە ڕوانگەیەکی فەرمی و بابەتییەوە لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێت، دواتر بڕیار لەسەر دەدرێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد" سکاڵاکان پەیوەندییان بە ڕۆژی دەنگدان و ئەو پێشێلکارییانەوه‌ هه‌یه‌ كه‌له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان روویان داوه‌، بۆیە کۆمسیۆن بەدواداچوون بۆ سکاڵاکان دەکات و بەپێی بەڵگە هاوپێچەکان بڕیاریان لەسەر دەدات.
    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ڕاگەیاند.