بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، پیرۆزبایی تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی کرد.
ئەلسادق لە پۆستێکدا له ئێکس، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، ڕایگەیاند" ئێمە پیرۆزبایی لە عێراقی برای دەکەین بەبۆنەی تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە یەکێکە لە دەرکەوتەکانی دیموکراسی لەو وڵاتەدا.
ههروهها هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو کەسانە دەخوازین کە متمانەی جەماوەریان بەدەستهێناوە و کێبڕکێ دەکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتکردن بەگهل.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ڕاگەیاند.