بهغدا-INA- نور ئەلزەیدی
لیژنەی نەوت و گاز و سامانە سرووشتییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە، هەنگاوێکی بۆ هەموارکردنەوەی یاساکانی تایبەت بە وەزارەتی نەوت ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بە پێکهێنانی لیژنەکاندا سەبارەت بەو بابەتە دەکات.
عەلی سەعدون ئەللامی ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: گرنگترین یاسا کە لیژنەکە داوای دەکات یاسای نەوت و غازە، کە تا ئێستاش لە حکومەتەوە نەهاتووە و تا ئێستاش کۆدەنگی لەسەر نەبووە، چونكه كۆدهنگیهك لهسهری نییه بۆیه پەسەندکردنی یاساکه ههندێك زهحمهته بەهۆی قووڵی جیاوازییەکانهوه لەسەری.
ئاماژەی بەوەشکرد" لیژنەکە کاردەکات بۆ پێداچوونەوە بە یاساکانی تایبەت بە وەزارەتی نەوت، كه بۆ پێشتر له 35 ساڵ یان زیاتر دەگەڕێنەوە، و پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە، بەتایبەتی یاساکانی تایبەت بە بابەتی نەوت.
ئەللامی لە درێژەی قسەکانیدا" لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە لەگەڵ بهشی یاسایی لهوەزارەتی نەوت، ڕوونیشیکردەوە "چەند یاسایەک هەموارکراوه وەکو یاسای پاڵاوگەکان و یاسا گرنگەکانی دیکە.