نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌ركردايه‌تى و گه‌لى كوێت ده‌كات

سیاسی
  • 19-12-2023, 19:21
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوخه‌مى بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح، ميرى كوێت، سه‌ردانى كونسولخانه‌ى گشتيى كوێتى له‌ هه‌ولێر كرد.
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاندووه‌" سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و گه‌لى كوێت، له‌ ده‌فته‌رى پرسه‌دا په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى تۆمار کرد.
    لاى خۆيه‌وه‌ عوسمان ئه‌لداوود كونسولى گشتيى كوێت، سوپاس و پێزانينى بۆ هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.