به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ سێشەممە، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق چەند ڕێنمایەکی دەرکرد، هاوکات ستایشی سەرکەوتنی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، راگه‌یاندووه“ عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی دەستەی ڕای وەزارەت بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی کرد، بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکان لە بەرنامەی کاردابوون.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، شەمەری ستایشی هەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد، سوپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە سەرکردە و هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ کرد کە بەشداریان لەو ئەرکەدا کرد، هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی پارێزگارەکانی كرد کە دوای سەرکەوتنیان لە یەکەم تاقیکردنەوەدا لەم ئاستەدا له‌دوایی به‌رپرسیاری ئەمنیدا وه‌رگرت بەبێ ناردنی هیچ هێزێکی بەهێز.
ئاڕاستەی ڕێوشوێنی پێویستی كرد كه بگرنەبەر و لیژنەی لێکۆڵینەوە لەدژی ئەو ئەفسەر و لایەنە پەیوەندیدارانەی پێكبهێرنێت كه‌لە چوارچێوەی وەزارەتدا له‌رێره‌وی زنجیره‌ی به‌رپرسیاریه‌تی لاده‌ده‌ن و جەختیشیکردەوە له‌سه‌ر دابینکردنی كه‌ل وپه‌لی خۆراك بۆ كارمه‌نده‌كان كه بگونجێت له‌گه‌ڵ باری بژێویان و بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە لەڕێگەی لیژنە تایبەتمەندەکانەوە بکرێت.