سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندن لەگەڵ هاووتا میسریەکەی هاوکاری نێوانیان تاووتوێدەکەن

ناوخۆ
  • 19-12-2023, 18:38
  • +A -A

    القاهرة/ INA رشا محمد
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی سەرۆکی لێژنەی هەمیشەیی ڕاگەیاندنی عەرەبی دکتۆر نبیل جاسم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لە شاری قاهیرە هاوکاری ڕاگەیاندنی هاوبەشی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی بۆ ڕاگەیاندن لەمیسر حسین زین تاووتوێکرد.
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندن جەختیکردەوەسەر گرنگی ئەزموون و مێژووی هونەری و ڕاگەیاندنی میسری کە کاریگەری لەسەرچێژی عەرەبیدا هەبووە و بووەتە قوتابخانەیەکی گرنگ بۆ چەندین ساڵ، ئاماژەشی بە پەیوەندی مێژوویی هەردوو گەلی میسروعێڕاق کرد لەسەرجەم بوارەکاندا.
    هەروەها ئاماژەی کرد بە پتەوکردنی هاوکاری لەسەرجەم بوارەکانی ڕاگەیاندندا و دەستخۆشیشی کرد لەو هاوکاریەی بواری بەرنامەو هەواڵسازیە هاوبەشەی کەلەئارادایە.
    هەروەها دکتۆر نبیل جاسم دەستخۆشی لەو ئەزموونە سەرکەوتووەکردکەلە بەرهەمی بیت الکل دا بەدیدەکرێت، کە بەرهەمێکی عەرەبی هاوبەشە لەنێوان عێڕاق و میسرو ئوردن و فەلەستین کەسەرکەوتنێکی جیاکاری بەدەستهێناوە لەبواری دۆزە عەرەبیەکاندا، هیواشی خواست کە پڕۆسەی هاوبەشی هونەری لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەردەوام بێت وبەرنامە وەرزشیەکان و زنجیرە درامیەکانیش بگرێتەوە بەتایبەتی لەمانگی ڕەمەزاندا.
    لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی ڕاگەیاندن حسین زین جەختیلەوەکردەوە کە مکووڕیەک هەیە بۆ هاوکاری زیاتر لەبواری ڕاگەیاندندا ، هەروەها هەردوولا باسیان لە پێگەیاندنی ڕێکەوتننامەی عێڕاقی میسری و چڕکردنی خولی ڕاهێنانەکان کرد بۆ گۆڕینەوەی ئەزموون وشارەزاییەکان لەنێوان هەردوولادا.