بەغداد/INA ٱمنة سلامي
ئەمیندارێتی بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 90٪ ی پڕوپاگەندەی پاڵێوراوان لە پایتەخت لابراون.
بەڕێوەبەری ئەمیندارێتی بەغداد محمد ربیعی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئەمینداری بەغداد عمار موسی کاظم ئەمڕۆ فەرمانیدا بە لابردنی پڕوپاگەندەی پاڵێوراوانی هەڵبژاردنەکە لە بەغداد، ئاماژەشی بەوەکرد کە هەندێک لە پڕوپاگەندەکان لە شوێنی بەرز هەڵواسراون و بەشێکیشیان سەربەکەرتی تایبەتن و هۆشداریشمان دەربارەیان داوە کەپێویسته لەم هەفتەیەدا هەڵبگیرێن، لەحاڵەتی لانەبردنیان ئەوا پێبژاردن بۆ خاوەنەکانیان یان بۆ شوێنەکان و باڵاخانەکان دەکرێت.