باڵیۆزی ئەمریکا: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پابەندبوونی عێراقییەکانی بە دیموکراسیه‌ت پشتڕاستکردەوە

سیاسی
  • 19-12-2023, 16:47
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئه‌مڕۆ سێشەممە، ئالینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پابەندبوونی عێراقییەکان بە دیموکراسیه‌ت پشتڕاستکردەوە.
    ڕۆمانۆڤسکی لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (x) كه‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاندووه‌: پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی عێراق دەکەین کە پڕۆسەیەکی هەڵبژاردن به‌سەلامەتی و ئاشتیانەیان بەڕێوەبردووە.
    ئاماژەی بەوەشکرد" هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە پێویستە بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراسی بۆ دیاریکردنی داهاتووی، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ئەم هەفتەیە تیشک دەخاتە سەر پابەندبوونی عێراقییەکان بە دیموکراسیه‌ت، و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن لەگەڵ سەرکردە ناوخۆییە تازە هەڵبژێردراوەکان دەکەین بۆ بەهێزکردنی هاوبه‌شی ئەمریکا وعێراق له‌سه‌رانسه‌ری وڵات.