بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە باڵیۆزی کۆماری نەمسا لە عێراق ئەندرێا ناسی بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکەکانییەوە وەک باڵیۆزی نیشتەجێی وڵاتەکەی لە بەغداد.
لە دیدارەکەدا لایەنە جیاوازەکانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا لەگەڵ چۆنیەتی پتەوکردنیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنی گواستنەوە کرا کە بڕیارە لە نێوان هەردوو وڵات واژۆبکرێت.
سودانی ئاماژەی بە گرنگی دامەزراندنی باڵیۆزی نیشتەجێی نەمسا کرد لە عێراق دوای سی ساڵ لە نەبوونی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەسەر ئاستی باڵیۆز و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە پاڵپشتی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەکات لەگەڵ فراوانترکردنی دەرفەتەکانی ئاڵوگۆڕ و هاوبەشی، هەروەها پێشوازی کرد لە هەلی کار بۆ کۆمپانیا نەمساییەکان لە عێراق و کردنەوەی دەرگاکان بۆ بەشداریکردنیان بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەتی عێراقدا.
لە میانەی دیدارەکەدا بەڕێزیان ئاماژەی بە گرنگی پشتیوانیکردنی سەقامگیری کرد لە ناوچەکە، هەروەها پێویستی گرتنەبەری هەڵوێستی بەرپرسیارانە لە لایەن وڵاتە زل هێزەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە سەبارەت بە بارودۆخی خاکە داگیرکراوەکان و ڕاگرتنی هێرشە دڕندانەکان بۆ سەر کەرتی غەزە و یارمەتیدانی لێ قەوماوان لە ڕۆڵەکانی گەلی فەڵەستین.
لە لای خۆیەوە باڵیۆزی نەمسا پیرۆزبایی حکومەتی وڵاتەکەی گۆاستەوە بە بۆنەی سەرکەوتنی ڕێکخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە و خواستی بۆ پتەوکردنی هاریکارییەکان لەگەڵ عێراق و بەشداریکردن لە پلانەکانی گەشەپێدان و ژێرخان و ڕێگای گەشەپێدان.