ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: 20 کۆمپانیای جیهانی داواکاری بۆ دروستکردنی ژێرخانی شاری سەدری نوێ پێشکەش کردووە

ئابوری
  • 19-12-2023, 15:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA ـ حسن فواز
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری تەکنیکی محمد صاحب دراجی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وادەی دەستپێکردن بە پڕۆژەی ژێرخانی شاری سەدری دیاریکرد.
    دراجی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" کە لە سەرەتای ساڵی نوێوە بانگهێشتی چەند کۆمپانیایەک دەکەین بۆ بونیادنانی ژێرخانی شاری سەدری نوێ، تاکو ئێستا 20 کۆمپانیای جیهانی ئامادەییان نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی پێشووتر جەختیلەوەکردۆتەوە کەپێویستە بەزووترین کات پڕۆژەکە ڕابگەیەنرێت .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی سەرۆکایەتی پێنجەمین کۆبوونەوەی تایبەت بە پڕۆژەی شاری سەدڕی نوێ کرد وچاوی کەوت بە دواهەمین ڕێکارەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی زەویەکانی پڕۆژەکە، چاویشی کەوت بە ئامادەکاریەکانی دیزاینی پڕۆژەکەو ڕێکارە تاقیگەییەکانی سەلامەتی کارکردنەکە.
    هەروەها سودانی جەخیڵەوەکردەوەکەپێویستە ڕاگەیاندنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە  زوو بێت بۆ دەستکردن بەجێبەجێکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون کە پڕۆژەیەکی گرنگە بۆهاووڵاتیان.