بەغداد/ INA
وەزیری دەرەوە فؤادحسین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گەیشتە ئەنقەڕەی پایتەختی تورکیا.
وتەبێژی وەزارەت احمد صحاف لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەزیری دەرەوە فؤاد حسین بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە ئەنقەڕە.
وتیشی لەمیانەی سەردانەکەیدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیڕی دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان سازدەدات بۆ پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و فراونکردنی هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریە هاوبەشەکان بەشێوەیەک کە بەرژەوەندیەکانی هەردوولا دابین بکات.