بەغداد/ INA
کۆمۆسیۆن ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 69 سکاڵای وەرگرتووە دەربارەی هەڵبژاردنەکان.
وتەبێژی کۆمۆسیۆن جمانە غلای بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە لقی سکاڵاکان 54 سکاڵای دەربارەی دەنگدانی تایبەت و 15 ش دەربارەی دەنگدانی گشتی پێگەیشتووەو سکاڵاکانیش بۆ سەوزو زەرد پۆلێنکراون.
وتیشی کۆمۆسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەفەرمانێکی وەزاری لەلایەن ئەنجومەنی کۆمۆسیاران دادوەر عمر احمد محمد پێکهێنرا: سێ لێژنەی لەیاساناسان پێکهاتوون، لێژنەکەش بەسەرۆکایەتی ئەندامێکی کۆمۆسیارانە که سکاڵاکان وەردەگرێت و پۆلێنیان دەکات، هەروەها لێژنەکە دوو بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەک کارمەندی پسپۆڕ لەخۆدەگرێت.
ڕوونیشی کردەوەکە احلام جابری ئەندامی ئەنجومەنی کۆمۆسیاران هەڵدەستێت بە پۆلێنکردنی سکاڵاکانی بەغداودیالەو سڵاح الدین وکرکوک و نەینەوا، هەروەها دادەر ادهام اکرم سکاڵاکانی دیوانیەونەجەفی شکۆمەندوکەربەلای پیرۆزوموسەنناو ئەنبار پۆلێن دەکات، سکاڵاکانی نووسینگەکانی
بەسڕەومیسان وزیقاڕوواست وبابلیش بەسەۆکایەتی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمۆسیاران علی رشیدمحمد پۆلێن دەکرێت.
سکاڵا زەردەکانیش ژمارەیان دەگاتە 43 سکاڵا کە کاریگەریان لەسەر دەرەنجامەکان نابێت وبەگشتی ڕەتدەکرێنەوە چونکە لەڕووی بابەت و فۆڕمەوە هەلومەرجیان تیادانیە.
هەروەها سکاڵا سەوزەکان بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن کارمەندان وەیان نوێنەرەکان وەیان چاودێرانەوە ئەنجامدەدرێن و کاریگەریان بەسەر دەرەنجامەکانەوە نابێت، بەڵام لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت بۆ سزادانی ئەوانەی کەمتەرخەمبوونە.
غلای ئاماژەشی بەوەکرد کە سکاڵای سوور بوونی نیە چونکە ئەمجۆرە سکاڵایانە کاریگەری لەدەرەنجامەکان دەکات و ئەنجومەنی کۆمۆسیاران بڕیاری لەسەردەدات.