لاریجانی: خۆراگری ئەوروپا سەبارەت بە چارەسەركردنی قەیرانی دۆسیەی ئەتۆمی تاقیدەكەینەوە

جیهانی
  • 9-05-2018, 00:00
  • +A -A

    تاران – ا ه ع عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی ئێراندا رایگەیاند:" رۆژانی داهاتوو خۆڕاگری ئەوروپا دەردەخات بۆ ئەوەی قورسایی خۆی بسەلمێنێت سەبارەت بە چارەسەركردنی قەیرانی دۆسیەی ئەتۆمی". پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند: لاریجانی تەئكیدیكردوەتەوە "رێوشوێنەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێكەوتنی ئەتۆمی ئاستی پابەندنەبوونی واشنتۆنی بە بەڵێنەكانی ئاشكرا كرد". وتیشی "لەبەرامبەردا دەركەوت گەلی ئێران رێگەی گفتوگۆ هەڵدەبژێرێت لەگەڵ چارەسەركردنی ناكۆكیەكان بە رێگە چارەی سیاسی". لاریجانی راشیگەیاند:" بە تێڕوانین لە هەڵسوكەوتی چەند ساڵی رابردووی وڵاتانی ئەوروپا قورسە پشتیان پێببەسترێت گوایە پارێزگاری لە رێكەوتنی ئەتۆمی دەكەن".