سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی خێرا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌پرۆژه‌ی ده‌روازه‌ی به‌غدا ـ واست ده‌كات

سیاسی
  • 19-12-2023, 12:42
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، بەشێوەیەکی مەیدانی بەدواداچوون بۆ کارەکانی نۆژەنگکردنەوە و پەرەپێدانی دەروازەی بەغداد-واست دەکات و فەرمانی کرد بەربەستەکانی بەردەم پرۆژەکە چارەسەر بکرێن.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەردانێکی مەیدانی ئەنجامدا بۆ شوێنی پڕۆژەی نۆژەنگکردنەوە و پەرەپێدانی دەروازەی بەغداد-واست و بەدواداچوونی کرد بۆ بەڕێوەچوونی کارەکان.
    سودانی گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی ورد گرت لەسەر پلانەکانی پڕۆژەکە و قۆناغەکان و ڕێژەی تەواوکردن و بەڕێووەچوونی جێبەجێکردنی بڕگەکان لەگەڵ دیارترین ئەو ئاستەنگیانەی کە ڕووبەڕووی کارکردن دەبێتەوە.
    هەروەها سه‌رۆك وه‌زیران فەرمانی کرد خێرا بکەن لە چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکان و ئامادەکردنی فەرمانی جێگرەوە و کۆتاییهێنان بە دەستوەردان لە جێبەجێکردن لە نێوان لایەنەکانی جێبەجێکردندا.
     سودانی جەختی کردەوە لەسەر وردی جێبەجێکردن و لایەنەکانی سەلامەتی و ڕێگا جێگرەوەکان بەهۆی گرنگی ئەم دەروازەوە لە شاری بەغداد و ڕەچاوکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی ڕەوتی هاتوچۆ.
    پڕۆژەکە فراوانکردنی ڕێگای سەرەکی ڕوستەمییە بۆ گۆڕەپانی تاقە لە خۆدەگرێت بە درێژایی زیاتر لە 8 کیلۆمەتر، هەروەها فراوانکردنی ڕێگای نێوان گۆڕەپانی تاقە و بەسمایە بە درێژایی 7 کم لە 10 مەتر بۆ ئەوەی بێتە 16 مەتر بۆ هەردوو لا و دابینکردنی بە شێوەیەکی تەواو لەگەڵ دروستکردنی دوو ڕێگای خزمەتگوزاری بە دوو ڕێڕوەدا و بە درێژایی ڕێگاکە بە پانی 8 مەتر لەگەڵ درووستکردنی چوار پردی سەرەوە و سێ پردی کۆنکرێت بۆ پەڕینەوەی پیادە و داخستنی ڕێگا سەرەکییەکە بە بەربەستی کۆنکرێت بۆ نەهێشتنی قەیرانی هاتوچۆ، هاوکات ڕێژەی تەواوکردنی پردی دروستکراو لەسەر ڕووباری دیالە گەیشتە 99%.