کەشناسی عێڕاق .... باران و تەمومژدەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 19-12-2023, 12:10
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی کەشناسی باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سبەی ڕۆژی چوارشەممە لەناوەڕاست وباشوور ساف دەبێت ولەبەیانیەوە تەمومژدەبێت ، لەباکووریش ساف وپەڵەهەوردەبێت لەکاتی بەیانیشەوە تەمومژدەبێت و وردەوردە دەڕەوێتەوە، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەسەرانسەری وڵات ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
    ڕۆژی هەینیش لەناوەڕاست هەوردەبێت و باران دەبارێت، لەباکووریش هەندێک هەوردەبێت وباران دەبارێت و لەناوچەشاخاویەکانیش بەفردەبارێت، لەباشووریش هەورێکی کەم دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزتردەبنەوە لەڕۆژی پێشوو لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور.
    ڕۆژی شەممەش لەناوەڕاست ساف و هەندێک هەوردەبێت، لەباکووریش هەوردەبێت و بارانیش دەبارێت ولەناوچە شاخاویەکانیش بەفردەبارێت ، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.