بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هاوتاکردنی ئەنجامی ژماردن و ڕیزکردنی دەستی لەگەڵ ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە دەست دەکات بە هاوتاکردنی ئەو ئەنجامانەی كه نێردراوە لەگەڵ ئەنجامی میمۆری ستیک.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان میمۆری ستیک لەگەڵ فۆڕمی ژماردن و ڕیزکردنی دەستی لە فەرمانگەی نیشتمانی وەردەگرێت، وئهو ئەنجامانهی كهبهدهستی ژماردووه و ڕیزکردنی دوێنێ وهریگراون بۆ زیاتر لە 35 هەزار وێستگە هاوشێوەی یهكهن.
ئاماژەی بەوەشکرد" کۆمسیۆن دەستدەکات بەراوركردن و بهرامبهر یهكتر كردین ئەو ئەنجامانەی كهنێردراون لەگەڵ ئەنجامەکانی سەر میمۆری ستیک، بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کە ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجی ئێوارە بەڕێوەدەچێت.