به‌غدا-INA
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی سوپاسی هەموو ئەو هەوڵانەی کرد بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دراون.
شێخ ئەلخەزعەلی لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاند" بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پیرۆزبایی له‌نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م و هیوا و کاریشمان ئەوەیە کە هەنگاوێک بێت لە ڕێگای سەرکەوتن لە بنیاتنانی دەوڵەت وبەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و ژێرخانی، و دابینکردنی هەلی کار لە پارێزگاکان.
ئاماژه به‌وه‌شیدا: سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هه موو ئه و هه وڵانه راده‌گه‌ینین که‌دراون به تایبه‌تی هه‌وڵه کانی هێزه ئه‌منییه‌کانمان و کۆمسیۆنی باڵای سه‌ڕبه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌کان، و بهداخیشین بۆ ڕوودانی هه‌ندێک کرده‌وه‌ی نایاسایی که کاریگهڕیی له سه‌ڕ ئاستی به شداری له هه‌ندێک له ناوچه‌کان هه‌بووه کە تێیدا ڕوویانداوه.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێشوەختە هیوای چاكه بۆ هەموو براوەکان دەخوازین.