بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سهید عهمار حهکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستخۆشی کرد لە کۆششەکانی سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
سهید حهکیم لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سوپاسی گەلەکەمان دەکەین کە بەدەم هەڵبژاردنەکەوە چوون بۆ پتەوکردنی ڕەوشی دیموکراسیەت لەپڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەوانەی دەچنه سەرسەکۆی دروستکردنی بڕیار.
سوپاسی کۆمۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەکەین بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە، سوپاسی بێپایانیش ئاڕاستەی هێزە ئەمنیەکانمان دەکەین بەهەموو پێکهاتەکانیەوە کە شەوڕۆژیان نایە سەریەک بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی دەنگدەران، هەروەها سوپاسی دامودەزگاکان بەگشتی و دەزگاو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین کەلەبرەودابوون بۆ ئەم ڕووداوە نشتیمانیە گرنگەیان گواستەوە بۆ هەموو جیهان.