وەزارەتی بەرگری: تێکشکانی فڕۆکەیەک لە دوزخورماتوو

ئەمنی
  • 19-12-2023, 10:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند لەتێکشکانی فڕۆکەیەکدا لە دووزخورماتوو بەهۆیەکی تەکنیکیەوە دوو ئەفسەر بریندارو شەهیدبوون.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکێکی ئەمنی تایبەت بە پلانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کێشەیەکی هونەری لە یەکێک لەفڕۆکەکان ڕوویداو بووە هۆی تێکشکانی ئەویش پاش هەڵفڕینی لە فڕۆکەخانەی حلێوە.
    وتیشی" کە ڕووداوەکە بووەهۆی شەهیدبوونی عەقیدی فڕۆکەوان مروان جلال وبرینداربوونی نەقیبی فڕۆکەوان علاء سلمان.