سەرۆکی کۆمار: ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین

سیاسی
  • 18-12-2023, 22:28
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆک کۆماری کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان له‌ گەلی عێراقی پیرۆز كرد.
    ڕەشید لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاندووه‌" پیرۆزبایی لە گەلەکەمان دەکەین بەبۆنەی تەواوبوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان وەک شایستەیەکی دەستووری و پێویستییەکی ئیداری گرنگ وپەیوەست بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریه‌كان بەهاووڵاتیان.
    هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ستایشی هه‌وڵه‌کانی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که‌به‌شداربوون له‌سه‌ڕکه‌وتنی ڕێکخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان چونکه رێچكه‌ی ئاشتی و دیموکراسییه‌ بۆ عێراقییه‌کان.