ههولێرـ INA
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری کوەیت، بەشداریی لە پرسەی میری کۆچکردووی کوەیت، شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح كرد.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" سەرۆکی حکومەت، سەرەخۆشی و هاوخەمیى خۆی و هەرێمی کوردستانی بە شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح، میری دەوڵەتی کوەیت و بنەماڵەی ئەلسەباح گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتیوانیی دەوڵەتی کوەیت بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەربڕی.