بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی، ڕۆڵی حکومەتی لە دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی پلانە ئەمنییەکەی بەرز نرخاند.
مالیکی لە تویتێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، ڕایگەیاند: سوپاس بۆ خودا هەڵبژاردنەکان بە ئاسانی و بێ کێشە و دادپەروەرانە بەڕێوەچوون و شانازی بهڕۆڵ و ئیرادەی تۆکمەی گەلەکەمان دهكهین، عێراقییەکان ئهو بەڵێنانهی كهبە کاندیدەکانیان دابوو جێبەجێیان کرد، و ئەوە ماوه براوەكانی ئەم هەڵبژاردنانە دەمێنێتەوە بهڵێنهكانیان بۆ هەموو عێراقییەکان جێبەجێی بکەن وە ڕۆڵی دەستووری خۆیان بە ڕاستگۆیی و دڵسۆزانە لە پێناو بنیاتنانی عێراقدا جێبەجێ بکەن، و خزمەتگوزاریهكان دابین بكهن، و پرۆسەی سیاسیش بپارێزن”.
ئاماژەی بەوەشکرد"هەموو ئەمانە بە پێداگریی دەنگدەران و بەهێزی ئیرادەیان و هەوڵە ناوازەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەدیهات. سوپاس بۆ ئەوان، و ئەمەش تەواو نەدەبوو ئەگەر ڕۆڵی هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمان لە ناودا نەبووایە بههەموو جۆرهكانیهوه هەموو سوپاسیهک بۆ ئەوان، و پێزانینی بەرز بۆ لایهنه سیاسییەکان بۆ پێداگری و بەشداریکردنیان، و کێبڕکێی سیاسیی دروستیان، و ڕۆڵی حکومەتیش بهرز دهنرخێنین بۆ دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەستەبەرکردنی وسەرکەوتنی پلانی ئەمنی خۆی.
مالیکی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سوپاس بۆ هەموو بەشداربووان، هەریەکەیان بەپێی ڕۆڵی خۆیان، هەست بە شانازی و سوپاسگوزاری دەکەم بههەموویان، بەبێ جیاوازی.