بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، سبەی ئێوارە ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنین.
کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاند: سبەی ئێوارە، ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنین.
ههر ئەمڕۆ ماوهیهك پێشترکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی دەنگدانی گشتی ڕاگەیاند.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "پرۆسەی دەنگدان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و ئامێرەکانیش بە تەواوی کارا بوون، وجەختیشی کردەوە کە "کۆمسیۆن دەست دەکات بە گەیاندنی ئەنجامەکان و لیستی دهنگهكان بە نوێنەرانی حزبەکان دهدات.
غهلای وتی" سوپاسی سەرۆک وەزیران و لیژنەی باڵای ئاسایش دەکەین کە پشتیوانی و دەستەبەرکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن بوون.