محەممەداوی: هێزە ئەمنییەکانمان بەردەوامن لەسه‌ر پلانی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

ئەمنی
  • 18-12-2023, 19:08
  • +A -A

    به‌غدا-INA - حەسەن ئەلفواز
    ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردن، لیوا قەیس محەمەداوی، پشتڕاستی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکانمان بەردەوامن لەسه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانەکەیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، وتی" پلانی ئەمنی بەتەواوی سەرکەوتوو بووە و هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی نییە.
    محەمەداوی لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاند: یەکە سەربازییەکان لە ماوەیەکی کورتدا یەکەم قۆناغی گرنگی پرۆسەی دەنگدان و مافی دەنگدانی گشتییان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق تەواو کرد و لە ڕووی تەکنیکییەوە ئامێرەکان لەكات ژمێر شەش ئێواره‌ داخران.
    وأضاف، أن" القطعات الأمنية لديها عمل آخر مهم جدا يتعلق بإكمال القضايا الفنية المتعلقة بالتقريرالاولي للمفوضية وصناديقها، ومن ثم إكمال العد والفرز الاولي داخل المحطات"،مبينا أنه" سيكون هنالك أسبقية عالية لنقل عصا الذاكرة التي تمثل جوهر العملية الانتخابية وتطابق الأرقام وما يتعلق بإعلان النتائج". 

    ئاماژەی بەوەشکرد" یەکە ئەمنییەکان کارێکی تری زۆر گرنگیان هەیە کە پەیوەستە بە تەواوکردنی پرسە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە ڕاپۆرتی سەرەتایی کۆمسیۆن و سندوقه‌كانی، و دواتر تەواوکردنی ژماردنی سەرەتایی و ڕیزکردنی لەناو وێستگەکاندا، وروونیكرده‌وه‌ كه‌گواستنه‌وه‌ی میمۆریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رێك وپێك كه‌جه‌وهه‌ری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ و به‌راوردكردنی ژماره‌كان و ئه‌نجامه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
    ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزە ئەمنییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆن، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاردەکەن بۆ گواستنەوەی سندوقەکان دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی یەکەم بۆ كۆگاكانی کۆمسیۆن لەپارێزگاكان، هەروەها میمۆری ستیکەکەش بە قۆناغ دەگوازرێتەوە، بەشێکیشیان کە لە ڕێگەی وشکانییەوەن و بەشێکی زۆریان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بەرەو بەغدای پایتەختن.
    لە درێژەی قسەکانیدا، "پلانی ئەمنی لە شوێنی خۆیدا دەبێت، و یەکە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی پیشەیی کاریان کردووە و به‌یه‌ك مه‌ودا بوون له‌گه‌ڵ هەموو کاندیدەکاندا و بەشێوەیەکی پیشەیی ئەرکی خۆیان جێبەجێکردووە، هەروەها بەدواداچوونی بە پەرۆش و بەردەوام هەیە لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، ئه‌وجا چ لەڕێگەی ئامادەبوونی لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بێت یان پەیوەندییە بەردەوامەکانی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر ئەلشەمەری و لیژنەی باڵا و سەرکردە ئەمنییەکان بێت.
    ئاماژەی بەوەشکردووە" پلانی ئەمنی بە تەواوی سەرکەوتوو بووە و هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی نەبووە.