بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی دەنگدانی گشتی ڕاگەیاند.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، "پرۆسەی دەنگدان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و ئامێرەکانیش بە تەواوی کارا بوون، جەختیشی کردەوە کە "کۆمسیۆن دەست دەکات بە گەیاندنی ئەنجامەکان و پسولهكانیش بە نوێنەرانی حزبەکان دهدات.
غەلای وتی" سوپاسی سەرۆک وەزیران و لیژنەی باڵای ئاسایش دەکەین بۆ پشتیوانی ودەستەبەرکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.