کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: زیادبوونی بەرچاوی رێژه‌ی به‌شداری دەنگدە لە بنکەکانی دەنگدان تۆمارمان كردووه‌

سیاسی
  • 18-12-2023, 17:49
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاگه‌یاند" ئامێرەکانی دەنگدان بە کارایی بەرز کاردەکەن، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە زیادبوونی بەرچاو لە ژمارەی دەنگدەران لە بنکەکانی دەنگدان تۆماركراوه‌.
    جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "کۆمسیۆن زیادبوونی بەرچاوی تۆمارکردووە لە بەشداریکردنی دەنگدەران لە بنکەکانی دەنگدان و وەرگرتنی کارتی بایۆمەتری.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئامێرەکانی دەنگدان بە کارایی بەرز کاردەکەن وکۆمسیۆن هیچ پێشێلکارییەک له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هەڵبژاردن و ئەمنی تۆماری نەکردووە.
    هه‌روه‌ها وتی" ئامێری هەڵبژاردنەکان کاتژمێر شەشی ئێوارە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی دادەخرێن و دواتر دەست بە پرۆسەی هه‌ژماركردن و ناردنی ئەنجامەکان دەکرێت بۆ فەرمانگەی نیشتمانی بۆ دەستپێکردنی ژماردن و ڕیزکردنی دەستی.