ئاسایشی نیشتمانی: بە هەموو بەرپرسیارێتییەکەوە بەردەوامین لە ئەرکی خۆمان بۆ دەستەبەرکردنی پرۆسەی دەنگدان

سیاسی
  • 18-12-2023, 17:38
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامبوونی ئەرکی خۆی لە هەموو بوارەکانی بەرپرسیارێتی بۆ دەستەبەرکردنی پرۆسەی دەنگدان پشتڕاستکردەوە.
    وتەبێژی ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەرشەد حەکیم، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامە لەجێبه‌جێكردنی ئەرکەکانی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی بەرپرسیار بۆ دەستەبەرکردنی پرۆسەی دەنگدان.
    هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشکرد" ئەرکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەردەوامە و دەزگاکە چاودێری ڕێوشوێنی خۆپارێزی و ڕێکخستنی سیستەمی تەکنیکی و ڕادەی کارلێکه‌ری هێزی کۆنترۆڵکەر دەکات".
    ئه‌وه‌شی وت" هەموو شتێک لە دەوروبەری پرۆسەی هەڵبژاردن ده‌سته‌به‌ركراوه‌ و ڕاپۆرته‌ هەواڵگریه‌كان سه‌باره‌ت بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان به‌رزكرایته‌وه‌.