بەڕێوەبەری نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران : حكومەت سەركەوتوو بوو لە جێبەجێكردنی دەستكەوتێكی دەستووری كە بۆ ماوەی 10 ساڵ ڕاگیرابوو

سیاسی
  • 18-12-2023, 16:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، رەبیع نادر، بەڕێوەبەری نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، پشتڕاستی كردەوە كە حكومەت سەركەوتوو بووە لە جێبەجێكردنی دەستكەوتێكی دەستووری كە بۆ ماوەی 10 ساڵ ڕاگیرابوو، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ئەوەی ناچار بوو بیكات و دەستەواژەی یەك دووری لە هەموو كەسێكەوەی  بەكارهێنا.
    نادر، لە پۆستی پێگەی پلاتفۆرمی “X، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت ڕایگەیاند“ حكومەت ئەمڕۆ یەكێك لە بەڵێنە دیارەكانی خۆی جێبەجێكرد، كە لە میحوەرەكەی جێبەجێكردنی كارنامەی وەزاریدا ئاماژەی پێكرابوو، وكە ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی متمانە (2022/10/27)دەنگی لەسەر دا، هەروەها ڕێكارەكانی جێبەجێكردن بۆ بەرنامەی حكومەت كە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دابوو (12/12/2022).”
    وتیشی، "ئەمڕۆ حكومەت سەركەوتوو بوو لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی كەركوك، كە لە ساڵی 2005ەوە وەستاوە، بەو پێیەی هەموو هەوڵەكانی پێشوو سەركەوتوو نەبوون. هاوكات سەركەوتوو بوو لە جێبەجێكردنی شایستەیەكی دەستووری كە ماوەی دە ساڵە وەستاوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، “لەمەش گرنگتر سەرۆكوەزیران ئەوەی كە دەبوو بیكات كرد و دەستەواژەی “یەك دووری لە هەمووان”ی بە كردار جێبەجێكرد، نەك تەنها بە وتە، و بە وریاییەوە پێداگری لەسەر ئەوە كرد كە یەك لایەنی سیاسی لەتێچووی یەكێكی دیكە لە نێوان ڕكابەرەكاندا، و ئەمەش بێلایەنییە كە بۆ یەكەمجار (بە قسە و كردار) ڕوودەدات".