بەغداد/ INA وسام مەلا
وێنەگرتن: علی هاشم
وەزیری کار احمد اسدی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەلە گرنگی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا.
اسدی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند ئێمە پیرۆزبایی لەگەل دەکەین بۆ ئەم پڕۆسە دیموکراسیە کەگرنگی خۆی هەیە و ئەنجومەنە خۆجێییەکان بە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری هەژماردەکرێن.
پێداگریشی کرد لەسەرئەوەی کە زۆر گرنگە بەشداریکردن لەپڕۆسەکەدا چونکە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بەژیانی هاوڵاتیانەوەهەیە.
هەروەها اسدی داوای لەسەرجەم عێڕاقیەکان کرد کە بەشداری لە پڕۆسەکەدا بکەن چونکە ڕێگری دەکات لەوەی کەسانی نەشیاو بێنەناو پێکهاتەی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە.