بهغدا-INA - ویسام الملا
وێنەگرتن لەلایەن عەلی هاشمەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی و کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دیاریکرد.
سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "بەپێی یاسای هەڵبژاردن، ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان لە ماوەی 24 کاتژمێر لەدوایی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان ڕادەگەیەنرێت، وبەم پێیە کۆمیسیۆن ئەنجامە سەرەتاییەکان سبەی سێشەممە ڕادەگەیەنێت و ئەنجامی وێستگە ئەلیکترۆنییەکانی بەستراو بە سێرڤەرەکانەوە دەگرێتەوە و هەندێک وێستگە تووشی تێکچوونی تەکنیکی بوون.
جەمیل وتی" کۆمسیۆن ژمارەی وێستگەکان و میکانیزمەکانی ژماردنەوەی دەستی و ڕیزکردن لە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ دوای پرۆسەی دەنگدان ڕادەگەیەنێت، هەروەها کارەکانی ژماردنەوەی دهنگهكان ورد دەبێت دوای ئەوەی شریتە ئەلیکترۆنییەکان لە ئامێرەکانی دەنگدان دەردەچن.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئهوهشی خستهروو" سبەی ئەنجامە بەراییەکان ڕادەگەیەنرێت، ئەنجامە کۆتاییەکانیش دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەو وێستگانە ڕادەگەیەنرێت کە گلەیی وسكاڵا لهسهری تۆماركراوه یانعەیبێکی تەکنیکییان هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە کە دوای پەسەندکردن و تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ژماردنهوه، ئەنجامە کۆتاییەکان دەستبەجێ ڕادەگەیەنرێن.
لهلای خۆیەوە، سەرۆکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، عومەر ئەحمەد، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی دووپاتكردهوه کەكات ژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 35 هەزار بنکەی دەنگدان لە عێراق کراونەتەوە، و تا ئێستاش هیچ کێشەیەکی تەکنیکی تۆمارمان نەکراوه.
ئەحمەد داوای لە "هەموو دەنگدەرانی کرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ڕوونیکردەوە کە ڕۆڵی کۆمیسیۆن کارگێڕی و لۆجستی و تەکنیکییە.