بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کرد بۆ بەدواداچوون لەسەر بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پلانە ئەمنییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" سودانی گوێی لە کورتەیەک گرت سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی کەرتە جیاجیاکانی بەرپرسیارێتی و ئەوەی پەیوەندی بە دابینکردنی ئاسایشەوە هەیە بۆ سەرجەم ناوەندەکانی هەڵبژاردن لە سەرانسەری پارێزگاکانی عێراق و ڕێگاکانی دەستەبەرکردنی گەیشتنی هاوڵاتیان بە ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان، جگە لە پێشکەشکردنی پشتگیری لۆجستی و ئۆپەراسیۆنی بۆ کارمەندانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەمەبەستی تەواوکردنی ئەرکەکانیان و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەهەموو وردەکارییەکانییەوە.
ههروهها سودانی ڕاسپاردەکانی بۆ هەموو هێزە چەکدارەکان نوێکردەوە، بەتایبەت ئەوانەی کە ئەرکی پەیوەست بە هەڵبژاردنیان پێسپێردراوە، بۆ پابەندبوون بە ڕێنمایەکان و دابینکردنی ئەوپەڕی ئاستی ئاسایش و سەقامگیری و سەپاندنی بڕیاری یاسایی و جێبەجێکردنیان بە هەموو شێوەکانییەوە لەگەڵ مامەڵەکردن و وەڵامدانەوەی هەر پێشێلکارییەکی ئەمنی یا سەرپێچییەک بە خێرایی و لە ڕێگەی یاساوە، بەپێی ئەو دەسەڵات و ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە.