بەغداد/ INA ـ حسن فواز
وەزیری ناوخۆ عبدالامیر الشمری ئەڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوە کە تاکوئێستا هیچ ڕاوەستانێکی ئامێرەکانی دەنگدان تۆمارنەکراوە.
الشمری لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەیبوو وتی" تاکو ئێستا هیچ ڕاوەستانێک بۆ ئامێرەکانی دەنگدان تۆمارنەکراوەو فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانیش لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە سەرپەرشتی پڕۆسەکە دەکات.
لەپرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی دەربارەی گواستنەوەی سنووقەکانی هەڵبژاردن شمری ڕوونیکردەوەکە پلانێکی پتەو داڕێژراوە بۆ گواستنەوەی ئەو سنووقانە بۆ کۆگەکان.