بەغداد/ INA
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە تاک شەشی ئێوارە دابەشکردنی کارتەکانی دەنگدان بەردەوام دەبێت.
ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لەکۆمسیۆن حهسهن هادی زایر بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" یەکێک لەڕێکارەکانی کۆمۆسیۆن ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ دەنگدەران بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان، لێرەوە پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدان تاکو شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
زایر وتیشی" کارتەکان لەهەردوو نووسینگەی کەرخ و ڕەسافە بۆ دەنگدەرانی بەغداد ئامادەکراوە.
کارتەکانی پارێزگاکانیش لەشوێنەکانی خۆیان ئامادەکراوون.
ئاماژەشی بەوەکرد کە 600 هەزار دەنگدەر مافی وەرگرتنەەی کارتەکانیان هەیە.
لەلایەن خۆشیەوە تیمی ڕاگەیاندن حهسهن قهبهس بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند " ئەمڕۆ 7166 بنکەی دەنگدان کراونەتەوە بەڕووی 16 ملیۆن دەنگدەر بۆ بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنە.