به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشەممە، سەرکردە سیاسییەکان به‌ره‌و بنکەی دەنگدان له‌هۆتێل ڕەشید لە بەغدا به‌رێكه‌وتن وده‌نگیان دا.
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەنگی خۆی دا.
هەروەها سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سه‌ید عەمار حەکیم دەنگی خۆی دا.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، لە بنکەی دەنگدانی هۆتێل ڕەشید دەنگی دا.
هەروەها شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق لە هۆتێل ئەلڕەشید لە بەغدا دەنگی خۆی دا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە، بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان لە شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق دەرگاکانیان بەڕووی دەنگدەراندا کردەوە بۆ به‌رێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه‌یه.
شەممەی ڕابردوو، دەنگدانی تایبەت ئەنجامدرا، کە هەموو جۆرەکانی هێزی ئەمنی و هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاوارەکانی لەخۆگرتبوو، وکۆمیسیۆنی هەڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند كه ڕێژەی بەشداریکردن له‌هه‌ڵبژاردنی تایبه‌دا لەسەدا 67% بووه.