بەغداد/ INAـ ویسام مەلا
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سیدعماڕ حکیم ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕۆڵی کۆمۆسیۆنی لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بەرزنرخاند.
سید حەکیم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا پاش دەنگدان کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بووو وتی" ئێمە هاووڵاتیان هان دەدەین بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان.
هەروەها ڕۆڵی هێزە ئەمنیەکانیشی بەرزنرخاند لە دابینکردنی ئەمنیەت بۆ پڕۆسەکە وڕۆڵی کۆمۆسیۆنیشی بەرزنرخاند لە کۆششەکانی بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکان، ئاماژەشی بەڕۆڵی گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد لەبواری خزمەتگوزاریدا.